شه‌ش ئه‌ندامی خێزانێك به روداوێكی هاتوچۆ گیانیان له‌ده‌ستدا
05:17 - 24/12/2021
زه‌مه‌ن_كه‌ركوك
به‌هۆی روداوێكی هاتوچۆوه لە نزیک چیای حەمرین، شه‌ش
ئه‌ندامی خێزانێك گیانیان له‌ده‌ستدا كه ژن و منداڵی تێدایه.
عامر نەریمان، وتەبێژی هاتووچۆی کەرکوک رایگەیاند، پاشنیوه‌ڕۆی
ئه‌مڕۆ هه‌ینی رووداوێکی هاتوچۆ لە نزیک چیای حەمرین لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری
تۆیۆتا کۆرۆلا و بارهەڵگرێک روویداوە، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان شەش کەسی
خێزانێک لە رووداوەکە گیانیان لەدەستداوە.
به‌پێی زانیارییه‌كان، خێزانەکە خەڵکی روومادی و فەللوجەن و بۆ پشووەکانی
سەری ساڵ بەرەو سلێمانی دەڕۆیشتن، بەڵام تووشی رووداوی هاتووچۆ بوون و له‌ناو
قوربانییه‌كاندا منداڵێکی بچووک و ژنێکیان تێدایە.