ئاسایش: ئهو چەند چەکدارهی لەخوێندکارێک و باوکی دەدەن رهوانهی دادگا كران
01:38 - 24/12/2021
سلێمانی – زهمهن
راگهیهنراوێك له ئاسایشهوه:
سەبارەت بە بڵاوبوونەوی گرتە ڤیدیۆیەک کە چەند چەکدارێک لە یەکێک لە خوێندنگاکانی شاری سلێمانی لە خوێندکارێک
و باوکی دەدەن .
وەک بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی دەست بەجێ دەستمان کرد بە لێکۆڵینەوە و
بە دواداچوون پاش دەستنیشان کردنی تۆمەتبارەکان لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی سلێمانی یەوە
دەست گیرکران بە ناوەکانی ( ت ح ح ٫ ئ ف ع ، ر ا م ، ب ا ج ، ئ ش ع ) و لەسەر فەرمانی
بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە بە پێی ماددەی
٤١٣ لەیاسای سزادان ڕاگیران و بەپێی تایبەتمەندی رەوانەی دادگای لێکۆڵینەوەی ٣
کران،
ھێزەكانمان ھەموو ھەوڵێك دەدەن لەپێناو بنبڕكردنی ئەو دیاردانە و لەكەسیش
قبوڵ ناكرێت ئارامی شار بەجۆرێك لەجۆرەكان تێكبدات.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی
٢٠٢١/١٢/٢٤