ورده‌كاری روداوه‌كه‌ی سلێمانی كه چه‌ند كه‌سێك به جلی سه‌ربازیه‌وه له باوكی خوێندكارێك ده‌ده‌ن
01:22 - 24/12/2021
زه‌مه‌ن - سلێمانی
له‌شه‌وی رابردووه‌وه‌و بڵاوبونه‌وه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆی له‌خوێننگایه‌كدا رایگشتی
خه‌ڵكی كوردستان و شاری سلێمانی نیگه‌ران كردووه.
روداوه‌كه هۆكاره‌كه‌ی له‌وه‌وه كه‌وتۆته‌وه كه دوو قوتابی ئه‌و خوێندنگایه شه‌ریان بووه و ئیداره‌ی خوێندنگاكه‌ش بانگی كه‌سوكاریان كردووه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كه، به‌ڵام له ده‌ره‌نجامدا ئه‌و شه‌ڕه‌ی لێكه‌وتۆته‌وه.
وه‌ك له گرته ڤیدیۆیه‌كه‌دا دیاره باوكی قوتابیه‌كه‌و قوتابیه‌كه له‌لایه‌ن
چه‌ند كه‌سێكه‌وه به‌جلی سه‌ربازیه‌وه كه دیاره كه‌سوكاری قوتابیه‌كه‌ی ترن
زۆر لێیان ده‌درێت.
مامۆستا دڵشاد عومه‌ر به‌رێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی پارێزگای سلێمانی
ئاشكرایكرد كه قوتابخانه‌كه، خوێندن تێیدا به‌زمانی عه‌ره‌بیه‌و سه‌ر به حكومه‌تی
فیدراڵیه‌و ناحكومیه و تایبه‌ته به ئاواره‌كانی ناوه‌راست و باشور كه ئاواره‌ی
هه‌رێم بوون به‌تایبه‌تی شاری سلێمانی. له روی كارگێڕیه‌وه هیچ په‌یوه‌ستییه‌كی
به وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمه‌وه نیه‌و سه‌ر به‌به‌غدایه.
وتیشی" به‌ڵام پشتیوان و هاوخه‌میانین چونكه روداوه‌كه زۆر ناخۆشه،
ئیداره‌ی قوتابخانه‌كه‌ش به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئێمه‌ی ئاگادار نه‌كردۆته‌وه له‌كاتێكدا
ته‌نسیقێكی باشمان هه‌یه له‌گه‌ڵ نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی عێراقدا".
به‌پێی قسه‌كانی به‌رێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده ؛ روداوه‌كه رۆژی چوارشه‌ممه
رویداوه و ئه‌وان له‌دوێنێوه له‌گه‌ڵ وه‌زیرو
پارێزگار‌و لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌ی په‌رله‌مان له‌سه‌ر هێڵین.
ئاماژه‌یشی بۆ ئه‌وه‌كرد له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی خوێندنگاكه ئه‌مڕۆ قسه‌مان كرد،
هۆكاره‌كه كێشه‌ی دوو قوتابی بووه. كه یه‌كێكیان له پۆلی سێی ناوه‌ندیه‌و ئه‌وی
تریشیان پۆلی پێنجه، ئیداره‌ی خوێندنگه‌كه كه‌سوكاری ئه‌و دوو خوێندكاره‌ی
بانگكردووه بۆ چاره‌سه‌ر، به‌ڵام ئه‌و روداوه ناخۆشه‌ی لێكه‌وتۆته‌وه.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی ئه‌وان، مامۆستا دڵشاد عومه‌ر وتی" ئه‌وه‌ی
رویداوه ته‌عدایه له خوێندن و خوێنده‌واری كراوه‌و ته‌مه‌ننا ده‌كه‌م ئه‌مه نه‌بێت
به دیارده‌و دام و ده‌زگاكان رێگری بكه‌ن و هێزی چه‌كدار به‌كاربێت بۆ پاراستنی
ئاسایشی هاونیشتیمانیان و سه‌رو ماڵ و خاكمان، نه‌ك به‌وه‌ی حاڵه‌تێكی كۆمه‌ڵایه‌تی
نێوان دوومناڵ، ئاوا ته‌ده‌خول بكه‌ن و ببنه هۆی شێواندنی باری ده‌رونی هاوڵاتیان
و له‌كه‌داركردنی هێزه ئه‌منیه‌كانیش".
ئه‌وه‌شی خسته روو كه پێموایه هێزه‌كه گیراون و له‌روی یاساییه‌وه له‌به‌غداوه
لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه دروستده‌بێ و چاوه‌روانیش لێره لایه‌نه په‌یوه‌دیداره
یاساییه‌كان ئیجرائاتی تێدا بكه‌ن و چاره‌سه‌ری بكه‌ن و ده‌ره‌نجامه‌كه‌ی به خه‌ڵك
بڵێن.
له‌لایه‌كی تره‌وه كه‌مێك به‌ر له‌ئێستا ئاسایشی سلێمانی بڵاویكرده‌وه كه ئه‌و چەند چەکداره‌ی لە خوێندکارێک و باوکی دە‌دە‌ن ره‌وانه‌ی دادگا كران
ده‌قی راگه‌یه‌نراوێك له ئاسایشه‌وه:
سەبارەت بە بڵاوبوونەوی گرتە ڤیدیۆیەک کە چەند چەکدارێک لە یەکێک لە خوێندنگاکانی شاری سلێمانی لە خوێندکارێک
و باوکی دە‌دە‌ن .
وەک بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی دەست بەجێ دەستمان کرد بە لێکۆڵینەوە و
بە دواداچوون پاش دەستنیشان کردنی تۆمەتبارەکان لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی سلێمانی یەوە
دەست گیرکران بە ناوەکانی ( ت ح ح ٫ ئ ف ع ، ر ا م ، ب ا ج ، ئ ش ع ) و لەسەر فەرمانی
بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە بە پێی ماددەی
٤١٣ لەیاسای سزادان ڕاگیران و بەپێی تایبەتمەندی رەوانەی دادگای لێکۆڵینەوەی ٣
کران،
ھێزە‌كانمان ھە‌موو ھە‌وڵێك دە‌دە‌ن لە‌پێناو بنبڕكردنی ئە‌و دیاردانە و لە‌كە‌سیش
قبوڵ ناكرێت ئارامی شار بە‌جۆرێك لە‌جۆرە‌كان تێكبدات.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی
٢٠٢١/١٢/٢٤