هاتووچۆ: خێرایی کەم بکەنەوە و پێویست نەبێت روو لەم ناوچانە مەکەن
12:08 - 24/12/2021
زه‌مه‌ن - سلێمانی
به‌هۆی بارینی به‌فرو ساردی كه‌شوهه‌واوه؛ بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی
ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و هۆشداری به‌شۆفێران ده‌دات.
هاتووچۆی سلێمانی ده‌ڵێ؛ به‌هۆی دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رما و بوونی ته‌مومژ،
ئاستی بینین له‌سه‌ر رێگه‌ی گۆیژه و سنووری ناوچه‌ی شارباژێر تاڕاده‌یه‌ك كه‌م
بووەته‌وه.
داواشی له هاووڵاتییان و شۆفێران کردووە، "خێراییان كه‌م بكه‌نه‌وه
و به كاری زۆر پێویست نه‌بێت روونه‌كه‌نە ئه‌و ناوچانه، تاوەکو ئاسایی بوونه‌وه‌ی
كه‌شوهه‌وا".