سیستانی: تاوانه كچی كه‌مته‌مه‌ن بدرێت به‌شوو
11:50 - 24/12/2021
زه‌مه‌ن - عێراقی
مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق، عەلی سیستانی، له فه‌توایه‌كی نوێ‌دا دیارده‌ی
زوو بەشوودانی کچانی تەمەن بچووکی لە وڵات‌دا به تاوان و كارێكی خراپ له‌قه‌ڵه‌مدا.
چه‌ند ساڵێكه
له‌ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوری عێراق دیاردەی زوو بەشوودانی کچانی کەمتەمەن رووی
لە هەڵکشان كردووه‌و ، پۆلیسی کۆمەڵگەیی بەغدا لە راگەیێندراوێکدا ئاشکرایکرد، تیمێکیان
توانیویانە هەوڵی بە شوودانی ئەو کچە هەڵبوەشێننەوە کە باوکی لەژیاندا نەماوە و
مامەکانی ویستوویانە بەزۆر بەشووی بدەن.
نوسینگه‌ی عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەی عێراق لە نەجەف، له‌سه‌ر ئه‌و دیارده‌یه دەڵێ؛ دیاردەی
بەشوودانی کچانی کەمتەمه‌ن تاوانه‌و پێویستە لایەنی پەیوەندیدار لێپێچینەوە لەو کەسانە
بکەن، کە لە بەرگی پیاوانی ئاینیدا ئەو کارە دەکەن، چونكه لێکەوتەی زۆر
خراپی لەسەر کۆمەڵگا و پێگەی ئایین دەبێت لە دەروونی خەڵکدا.