1057 کوردستان

ئه‌مشه‌و له‌م ناوچانه‌ به‌فر ده‌بارێت

10:08 - 23/12/2021

زه‌مه‌ن_هه‌رێمی كوردستان


كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مشه‌و له‌ ناوچه‌ شاخاويه‌كان و له‌ سه‌نته‌رى به‌شێك له‌ قه‌زار و ناحییه‌كان به‌فر ده‌بارێت.


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مشه‌و ئاسمانى هه‌رێم نيمچه‌ هه‌ور بۆ هه‌وری ته‌واو ده‌بێت، له‌ ناوچه‌ شاخاويه‌كان به‌فر ده‌بارێت و ئه‌گه‌ر هه‌يه‌ له‌ سه‌نته‌رى هه‌ندێك له‌ قه‌زاو ناحيه‌كان و سلێمانى  (جگه‌ له‌ گه‌رميان) نمه‌ باران و به‌فر به‌ تێكه‌ڵى ببارێت و له‌ سه‌نته‌رى شارى هه‌ولێر  و دهۆك و هه‌ڵبجه‌ش نمه‌ باران ده‌بارێت.

 ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، سبه‌ى هه‌ينى ئاسمان هه‌ور ده‌بێت له‌ كاته‌كانى به‌يانيدا، بارانى مام ناوه‌ند له‌ ئيداره‌ى ڕاپه‌ڕين و باكورى هه‌رێم و سلێمانى و هه‌ندێك له‌ قه‌زاو ناحيه‌كانى هه‌ولێر ده‌بارێت و ناوچه‌كانى گه‌رميان و كه‌ركوكيش نمه‌ بارانى لێده‌بارێ و له‌دواى نيوه‌ڕۆ وه‌ كاريگه‌ريه‌كه‌ى به‌لاوازی له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى هه‌رێم ده‌مێنێته‌وه‌.

كه‌شناسی هه‌رێم ده‌ڵێت، له‌ 12 كاتژمێری رابردوودا، باران له‌به‌شێك له‌ ناوچه‌كان به‌م رێژه‌یه‌ باریوه‌:

 هه‌ولێر 0.2 ملم
سلێمانى 12.9 ملم
 چه‌مچه‌ماڵ 5.4 ملم
 زاخۆ دڵۆپ دڵۆپ
 بامه‌رنێ 0.2 ملم
 بازيان 9.0 ملم
 ده‌ربه‌نديخان 10.0 ملم
  دوكان 5.4 ملم
  هه‌ڵه‌بجه‌ 10.8 ملم
 كه‌لار 1.2 ملم
 كانى ماسى 2.4 ملم
 خه‌بات 0.2 ملم
 مه‌يدان 6.2 ملم
 سۆران 1.2 ملم
 پێنجوێن 12.0 ملم
 ماوه‌ت 7.2 ملم
 قه‌ڵازێ 8.6 ملم
 چۆمان 0.8 ملم
 كركووك 2.9 ملم
 خورماتوو 6.0 ملم
 خانقين 0.3 ملم

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن