به‌له‌مێكی كۆچه‌به‌ران له ده‌ریای ئیجه په‌كی كه‌وت
09:18 - 23/12/2021
زه‌مه‌ن_یۆنان
به‌له‌مێكی
كۆچبه‌ران له‌ناو ئاوی ئیجه‌دا په‌كی كه‌وت کە زیاتر لە ٦٠ کۆچبەریان کوردن و ژمارەیەکی زۆر لەژن ومنداڵیان تێدایه.
رۆژنامه‌نوس
ره‌نج پشده‌ری كه‌ل له‌وڵاتی یۆنانه و گرنگی به كۆچبه‌ران ده‌دات بڵاویكرده‌وه،
ئێوارەی رۆژی سێشەممه، ژمارەیەک کۆچبەر کە زیاتر لە ٦٠ کۆچبەریان کوردن ژمارەیەکی
زۆر لەژن ومناڵیان تێدابووه، لە تورکیاوە بەرەو کەنارەواکانی ئیتاڵیا بەرێكه‌وتون،
دوای دوو رۆژ مانەوەیان لەئاوی ئیجە، بەرەیانی ئەمرۆ بەھۆی شەپۆلێکی زۆرەوە لەئاوی
سێ پەنجە پەکیان دەکەوێت.
ئاماژه‌ی
به‌وه‌شكردووه، دوو کۆچبەری سوری بەچەقۆ ھەڕەشە لە کاپیتانەکە دەکەن تاوەکو
لەنگەر بگرێت، دواتر یەختەکەیان خۆی دەکێشت بە شاخێکی نزیک بەو دورگەیەو توشی
وەرگەڕان دەبێت .
ئه‌و
رۆژنامه‌نوسه ده‌ڵێت، دواتر پەیوەندی بەئێمەوە دەکەن تا فریان بکەین، خۆشبەختانە
ھەموویان زیندوون، پۆلیسمان راسپاردوە تا بەفریای ئەو کۆچبەرانە کەوێت .