پێنج چەکداری داعش دەستگیرکران کە یەکێکیان کارمەندی تەندروستییە
08:47 - 23/12/2021
زهمهن_كهركوك
شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق رایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێکی ھەواڵگریدا ھێزە
عێراقییەکان پێنج چەکداری داعشیان لە کەرکوک دەستگیرکرد کە یەکێکیان کارمەندی تەندروستییە.
شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراقی لە راگهیهنراوێكدا بڵاویكردهوه، "ئاژانسی
ھەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵیی وەزارەتی ناوخۆ لە پارێزگای کەرکووک و لە چوارچێوی
ئۆپەراسیۆنێکی ھەواڵگری و بەپێی ماددەی 4ی تیرۆر، توانیویانە چوار کەس لە چەکدارانی
داعش لە چەند شوێنێکی جیاجیادا دەستگیربکەن کە کاری سێ کەسیان دابینکردنی ھاوکاری
و ئەوەی دیکەش ساڕێژکردنی بریندارەکانی داعش بووە".
ئاماژهی بهوهشكردووه، ئۆپەراسیۆنەکە لە سەرەتای ئەم مانگەدا کراوە و تێیدا
ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، یەکێک لە گیراوەکان فەرمانبەری وەزارەتی تەندروستیی عێراقە
و لە کەرتی کەرکوک دەوام دەکات، پێداویستیی تەندروستیی دابین کردووە و ئەرکی ساڕێژکردنی
بریندارەکانی داعش بووە.
دهشڵێت، "گیراوەکانی دیکەش جگە لەوەی چەکداری داعش بوون، پێداویستی و
ھاوکاریی لۆجستییان بۆ داعش دابینکردووە و لە دژی ھێزە عێراقییەکان شەڕیان کردووە".