523 کوردستان

له‌ سلێمانی كه‌سێك به‌ بڕێكی زۆر پاره‌ی ساخته‌وه‌ ده‌ستگیركرا

07:45 - 23/12/2021

زه‌مه‌ن_سلێمانی


ئاسایشی سلێمانی رایگه‌یاند، تۆمه‌تبارێكیان به‌ بڕی زیاتر له‌ سێ ملیۆن دیناری ساخته‌وه‌ ده‌ستگركردووه‌ كه‌ ده‌یویست له‌ناو سلێمانیدا ساغی بكاته‌وه‌.


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی له‌ راگه‌ینراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، لەدرێژەی کارو چالاکیەکانی ھێزە ئەمنیەکانی پارێزگای سلێمانیدا، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی فریاکەوتنی پارێزگای سلێمانی، لەڕۆژی ٢٠٢١/١٢/١١ لەناو شاری سلێمانیدا بەفەرمانی دادوەر، تۆمەتبارێک بە ناوی( أ ، م ، س ) دەستگیر دەکەن ،
دەستدەگرن بەسەر بڕی سێ ملێۆن و بیست ھەزار دیناری عێراقی ساختە لەجۆرەکانی ( ٢٥٠٠٠ و ١٠٠٠٠ ) .

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، دواتر بەبڕیاری دادور و بەپێی تایبەتمەندی دەنێررێت بۆ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی ، ناوبراو لە دەرەوەی ھەرێمی کوردستان ئەو بڕە پارە ساختەیەی ھێناوەتە ناو شاری سلێمانی بەمەبەستی ساغکردنەوەی ، تۆمەتبار بە فەرمانی دادوەر و بەپێی ماددەی ( ٢٨١ ) لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە ، لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە .

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن