روداوێكی دڵتهزێن.. ژن و پیاوێک گیانیان لەدەستدا و چوار منداڵیشیان برینداربوون
07:15 - 23/12/2021
زهمهن_كۆیه
لە رووداوێکی هاتوچۆدا له سنوری قهزای كۆیه، ژن و پیاوێک گیانیان
لەدەستدا و چوار منداڵیشیان برینداربوون.
هاوکار علی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی کۆیە رایگەیاند، ئێوارهی
ئهمڕۆ لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە پردی شیوەسور کە دەکەوێتە سەر رێگای نێوان
ناحیەیی تەق تەق ـ ناحیەیی شوانی سنوری پارێزگای کەرکوک دوو هاوڵاتی گیانیان
لەدەستداو چوار منداڵیشیان برینداربوون.
وتیشی،
تەرمی دایک و باوکەکە هێنراوەتە نەخۆشخانەی تەق تەق و منداڵەکانیش بە برینداری
گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی شاری کەرکوک کە سێ منداڵیان
کوڕن و ئەوەی تریان کچە.
ئەوەشی
خستەڕوو، پیاوەکە ناوی هەژار وەهابە و ژنەکەش ناوی بێلان حسێنە، ئەو خێزانە خەڵکی
گوندی دارەختیارن لەسنوری ناحیەی ئاغجەلەر.