سەرۆکی هەرێم بانگهێشتی ئیتاڵیا دەکرێ
07:06 - 23/12/2021
زه‌مه‌ن_هه‌ولێر
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئيتاليا كۆبووه‌وه و
وه‌زیری ده‌ره‌ره‌وه، نێچیرڤان بارزانیی بانگهێشتی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2021/12/23 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى
كوردستان، پێشوازى له لويجى دى مايۆ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئيتاليا و شاندێكى ديپلۆماسى
و سه‌ربازيى ياوه‌رى كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا كه باڵيۆزى ئيتاليا له عيراق و كونسوليان له هه‌ولێر
ئاماده‌ى بوون، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئيتاليا باسى له به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى هێزه‌كانى
وڵاته‌كه‌ى له عيراق كرد و جه‌ختى له به‌رده‌واميى پشتگيريى ئيتاليا بۆ عيراق و
هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه، هه‌روه‌ها ستايشى ڕۆڵى پێشمه‌رگه‌ى له تێكشاندنى داعش
و ميوانپهروهريى هه‌رێمى كوردستان و حه‌واندنه‌وه‌ى ئاواره و په‌نابه‌ران كرد.
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئيتاليا، نێچيرڤان بارزانى بۆ سه‌ردانێكى فه‌رمى بانگهێشتى
ڕۆما كرد، هه‌روه‌ها له‌باره‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى عيراق و هه‌رێمى كوردستانيشه‌وه
له‌گه‌ڵ ئيتاليا، هه‌ردوولا خواستى هاوبهشيان بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان و
فراوانكردنى بواره‌كانى هاريكاريى هاوبه‌ش دووپات كرده‌وه، به‌تايبه‌تيش له‌ڕووى
ئابوورى و كولتوورييه‌وه.
لای خۆيه‌وه نێچێرڤان بارزانى وێڕاى پيرۆزبايى له خۆی و گه‌ل و حكوومه‌تى
ئيتاليا به‌بۆنه‌ى هاتنه‌وه‌ى جه‌ژنى له‌دايكبوونى حه‌زره‌تى مه‌سيح و ساڵى تازه‌وه،
سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ پشتگيريى ئيتاليا له عيراق و هه‌رێمى
كوردستان له شه‌ڕى دژى داعشدا، هه‌روه‌ها بۆ مه‌شق و ڕاهێنانى پێشمه‌رگه و
هاريكاريى مرۆييى ئيتاليا، دووپات كرده‌وه.
دۆخى سياسى و هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عيراق، ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردن
و هه‌وڵه‌كانى دامه‌زراندنى حكوومه‌تى داهاتوو، پێشهاته‌كانى شه‌ڕى دژى داعش و مه‌ترسييه‌كانى
تيرۆر، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركرنى كێشه‌كانيان،
دۆخ و گرنگيى پاراستنى ئارامى و سهقامگيريى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى
ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌كه بوو.