548 کوردستان

به‌هۆی به‌فربارینه‌وه‌ ڕێگای پێنجوێن سلێمانی داخرا

05:37 - 23/12/2021

زه‌مه‌ن_پێنجوێن


ڕێگای پێنجوێن سلێمانی بەهۆی بەفربارینەوە داخرا و داوا له‌ شۆفێران ده‌كرێت زور پێویست نەبێ هاتوچۆی دەرەوەی پێنجوێن نەکەن.


بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی سلێمانی له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، ڕێگای پێنجوێن سلێمانی بەهۆی بەفربارینەوە داخراوه‌  و له‌ ئێستادا تیمەکان لەهەوڵی کردنەوەی ڕێگەکەدان.

هاوكات  داوا لەشۆفێران دەکات، زور پێویست نەبێ هاتوچۆی دەرەوەی پێنجوێن نەکەن لەئێستادا ئاستەنگ بۆ ڕێگای ملەکەوە دروست بوە.

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن