خوشك و برایه‌ك به روداوی هاتوچۆ گیانیان له‌ده‌ستدا
05:05 - 23/12/2021
زه‌مه‌ن_كه‌ركوك
لەرووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگەی فڕۆکەخانەی کەرکوک نزیک ناوچەی پیشەسازی
خوشک و برایەک گیانیان لەدەستدا.
په‌یامنێری "زه‌مه‌ن" له كه‌ركوك رایگه‌یاند، روداوه‌كه پاشنیوه‌ڕۆی
ئه‌مڕۆ رویداوه و به‌هۆیه‌وه، دوو سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکە کە خوشک و برایەک بوون
گیانیان لەدەستداوە.
بەگویرەی
زانیارییەکان، رووداوەکە بەهۆی تیژڕەوییەوە بووە و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە لەدەستی
وەریگرتووە و بەوهۆیەوە خۆی کێشاوە بە ستونێکی کارەبادا.