وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا له هه‌ولێره
04:59 - 23/12/2021
زه‌مه‌ن_هه‌ولێر
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا له رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه
گه‌یشته هه‌رێمی كوردستان.
لویجی
دیمایۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا له رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه
گه‌یشته هه‌رێمی كوردستان و له‌لایه‌ن سه‌فین دزه‌یی، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی
ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه پێشوازی لێكرا.
به‌گوێره‌ی
كارنامه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی، بڕیاره له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستان
كۆببێته‌وه و پرسه‌كانی هه‌نووكه‌ییه‌كانی عێراق تایبه‌ت به تیرۆر و هه‌ڕه‌شه و
مه‌ترسییه‌كانی ناوچه‌كه تاووتوێ ده‌كات.
پێشتریش
هه‌ر ئه‌مڕۆ، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وەزارەتی دەرەوەی ئیتاڵیا رایگه‌یاند، رۆژی
چوارشەممە 22/12/2021، لویجی دی مایۆ، وەزیری دەرەوەی وڵاته‌كه‌یان سەردانی کوه‌یتی
کردووە و ئەمڕۆش سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات.
به‌گوێره‌ی
زانیارییه‌كان، دی مایۆ لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ هه‌رێمی كوردستان، هێزه‌كانی
سوپای وڵاته‌كه‌ی به‌سه‌رده‌كاته‌وه، كه له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی
دژی داعش له هه‌ولێرن و ئه‌ركی راوێژكاری سه‌ربازییان پێدراوه.