482 کوردستان

تۆمەتبارێکی دۆسیه‌ی‌ کوشتنی ژنێک ده‌ستگیركرا

03:24 - 23/12/2021

"زه‌مه‌ن"


مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی سەیوان بەھاوکاری بنکەی پۆلیسی سەرچنار تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد، کە لەسەر دۆسیەی کوشتنی ژنێک لەلایەن دادگاوە بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ دەرچوبو.


پۆلیسی سلێمانی رایگه‌یاند: دوای ئەوەی ساڵی ڕابردوو لەلایەن دادگاوە بڕیاری دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێک دەرچوو بەتۆمەتی کوشتنی ژنێک و بکوژەکە بۆ شوێنێکی نادیار ھەڵات بوو، لێکۆڵینەوەو بەدواداچوونەکانی ھێزەکانی پۆلیس بۆ دۆزینەوەو دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە بەردەوام بوو، سەرەنجام توانرا ئەمڕۆ تۆمەتبار لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی سەیوان بەھاوکاری بنکەی پۆلیسی سەرچنار دەستگیر بکرێت.


لەئێستادا تۆمەتبار (ح، ف، ر) بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی ٤٠٦ لەیاسای سزادان ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن