538 کوردستان

سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیران كۆبونه‌وه‌

03:10 - 23/12/2021

زه‌مه‌ن

بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە کۆشکی بەغداد پێشوازیکرد لە مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق.

سه‌رۆكایه‌تی كۆمار رایگه‌یاند: لەدیدارەکەدا باس لەبارودۆخی گشتی وڵات کرا و جەختکرایەوە لە پاراستن و پتەوکردنی سەقامگیری و پاراستنی ئاسایش و سەلامەتی ھاوڵاتییان و بەهێزکردنی دەسەڵاتی دەوڵەت و پشتیوانیکردن لە ھێزە ئەمنییەکان بۆ ریشەکێشکردنی پاشماوەکانی تیرۆر، کە مەرامیانە ئارامی ھەندێک ناوچە بشێوێنن.

ھەروەھا دووپاتکراوه‌ته‌وه‌ لەگرنگی سازان و یەکڕیزی نیشتمانی و پشتیوانیکردن لە گفتوگۆ و دیالۆگ بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان بە ئاڕاستەی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان و ھێنانەئاراوەی داوا رەواکانی خەڵک و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە پێویستەکان.

ھاوکات بەگرنگییەوە باس لە پێویستی کەمکردنەوەی بارگرژییەکانی ناوچەکە و گرنگی پاراستنی سەروەری و سەقامگیری عێراق و رۆڵی گرنگی عێراق لە ناوچەکە کرا. ئه‌وه‌ش به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن