بایدن: تهندروستیم باش بێت خۆم كاندید دهكهمهوه
01:57 - 23/12/2021
"زهمهن"
جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا، رایگەیاند:
ئەگەر رەوشی تەندروستیی باش بێت، ئەوا بۆ هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەی ٢٠٢٤ خۆی
کاندید دەکاتەوە.
جۆ بایدن لە دیمانەیەکیدا
لەگەڵ کەناڵی ABC لە وەڵامی پرسیارێکدا کە ئایا بیر لە خۆکاندیدکردن دەکاتەوە
وتی: "من مرۆڤێکم زۆر رێز لە قەدەر دەگرم. قەدەر لە ژیانی مندا زۆر جار
دڵنەوایی بووە. ئەگەر وەک ئێستا ئەو کاتەش رەوشی تەندروستییم باش بێت خۆم کاندید
دەکەمەوە".
سەرۆکی ئەمریکا لە وەڵامی
پرسیاری پێشکەشکار، دەیڤد مۆیر-دا کە ئایا دووبارە دەیەوێت رکابەرایەتی دۆناڵد
ترەمپ بکاتەوە یان نا وتی: "ئەگەر کاندید بێت بۆچی کێبڕکێ بەرامبەر ترەمپ
نەکەم، ئەو کێبڕکێیە چاوەڕوانییەکان زیاتر دەکات".
پێشتر کۆشکی سپی ئاماژەی بەوە
کردبوو، سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن کە لە ٢٠٢٤دا تەمەنی دەبێتە ٨١ ساڵ نیازی
خۆکاندیدکردنەوەی هەیە.