972 کوردستان

بەهۆی غازی خەڵووزەوە دایکێک و چوار منــداڵەکەی خنکان

09:13 - 23/12/2021

"زەمەن"


شه‌وی رابردوو، بەهۆی دوکەڵ و غازی خەڵووزەوە لە گوندێکی نزیک ئاکرێ، پێنج ئه‌ندامی خێزانێك خنكان، كه‌ له‌ دایکێک و چوار منداڵ پێكدێن.


پۆلیسی ئاكرێ رایگه‌یاند: رووداوەکە لە گوندی قوبکێی ئاکرێ روویداوە، دایکەکە و چوار منداڵەکەی لە خەودا بوون و بەهۆی ئەوەی خەڵووزیان کردووەتە نێو تەنەکەیەک و دواتر ئاگرەکەی کوژاوەتەوە و بووەتە دووکەڵ، خنکاون. ئێستا تەرمەکەیان لە نەخۆشخانەی ئاکرێیە.

 

یەکێک لە منداڵەکان تەمەنی 18 ساڵە و کەمئەندامە، سێ منداڵەکەی دیکە تەمەنیان سێ، چوار و پێنج ساڵە. پیاوی خێزانەکە پێشمەرگەیە و لە دەوام بووە.

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن