200 مليارەکەى بەغدا گەیشتە هەرێم
12:09 - 20/12/2021
زەمەن_هەرێمى کوردستان
بڕیارى خهرجكردنى 200 ملیار دینارەکەى بەغدا درا كه پێشتر
لهنێوان حكومهتى ههرێم و حكومهتى عێراق ڕێككهوتنى لهسهر كرابوو.
سەرچاوەیەک له
لقی هەولێری بانکی ناوەنديی عێراق ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ دووشەممە 20/12/2021، بڕیاری
خەرجکردنی 200 ملیار دینارهكهى مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان گەیشتە هەولێر و پارەکە خەرجدەکرێت.
وتیشى، هەر ئەمڕۆ ئەو پارەیە دەخرێت سەر
حسابى وەزارەتى دارایی هەرێم.
مانگی ڕابردوو،
وەزارەتی دارایی عێراق لە 8ی مانگ، 200 ملیار دینارەکەی خستە سەر هەژماری بانکی هەرێمی
کوردستان و 11ی مانگ مووچەی مانگی 10 تەواو کرا.
پێشتر وەزارەتی
دارایی و ئابووری هەرێم هۆکاری خاو دابەشکردنی مووچەی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لەبەر
ئەوەی بەغدا تا ئێستا 200 ملیار دینارەکەی بۆ هەرێم نەناردووە بۆیە دابەشکردنی
مووچە بە خاوی بەڕێوەدەچێت، بۆئەوەی پرۆسەکە لەوە زیاتر دوانەکەوێت بڕیاردرا مووچەی
ئەو وەزارەتانەی دابەشنەکراون لە داهاتی مانگی 12 دابەشبکرێن.