"زه‌مه‌ن" نهێنی كۆبونه‌وه‌كه‌ی ده‌باشان ئاشكرا ده‌كات
10:10 - 19/12/2021
زه‌مه‌ن_بڕیار نامیق
شاندێكی مه‌كته‌بی
سیاسی پارتی و یه‌كێتی له سلێمانی كۆبونه‌وه و گفتوگۆیان له‌سه‌ر ئیمزاكردنی رێككه‌وتنێكی
نوێی ستراتیژی و چوون بۆ به‌غدا كرد.
"زه‌مه‌ن" له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی
ئاگاداره‌وه زانیویه‌تی، له كۆبونه‌وه‌كه‌ی ده‌باشاندا، گفتوگۆ له‌سه‌ر سێ بابه‌ت
كراوه. شاندی پارتی داوایان
له یه‌كێتی كردوه به یه‌ك پاكێچ بچنه به‌غدا و ئه‌م داواكاریه‌شیان به خواستی مه‌سعود بارزانی ناوبردووه، له‌به‌رامبه‌ردا شاندی یه‌كێتی رایگه‌یاندووه كه ئه‌وانیش
بۆ به‌غدا و بابه‌ته‌كانی دیكه پرۆژه‌ی خۆیان ده‌بێت.
هه‌ر به‌پێی
زانیارییه‌كان، شاندی پارتی له كۆبونه‌وه‌كه‌دا یه‌كێتیان ئاگاداركردوه‌ته‌وه كه
بۆ هه‌موو پۆسته‌كانی به‌غدا كاندیدیان ده‌بێت به پۆستی سه‌رۆك كۆماریشه‌وه.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا
هه‌ردوولا كۆكن بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی رێككه‌وتنێكی نوێ واژۆبكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ش لیژنه‌یه‌كی
هاوبه‌ش له مه‌كته‌بی سیاسی هه‌ردوولا پێكده‌هێنرێت، بۆ نوسینه‌وه‌ی رێككه‌وتنه‌كه
وه‌ك جێگره‌وه‌ی رێككه‌وتنی ستراتیژی و به گوێره‌ی رێككه‌وتنه‌كه پۆسته‌كانی هه‌رێم
و به‌غدا له نێوان هه‌ردوو حزبدا دابه‌شده‌كرێن.
بڕیاره دوای
پشووه‌كانی سه‌ری ساڵ، جارێكی دیكه شاندی هه‌ردوولا كۆببنه‌وه و تێیدا گفتوگۆی
پرۆژه‌كانی یه‌كتر بكه‌ن.