451 کوردستان

دوو تۆمه‌تبار رووبه‌ڕووی هێزێكی ئاسایشی سلێمانی بوونه‌وه‌

06:50 - 19/12/2021

"زەمەن"

 

له‌ كاتی هه‌وڵدان بۆ ده‌ستگیركردنی دوو تۆمه‌تباری ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان له‌ سلێمانی، رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی چه‌كداری روویدا.

به‌پێی زانیارییه‌كانی "زه‌مه‌ن" ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ لە گەڕەكی رزگاری شاری سلێمانی، هێزه‌كانی ئاسایشی سلێمانی هه‌وڵی ده‌ستگیركردنی دوو تۆمەتباری كەیسی ماددە هۆشبەرەكانیانداوه‌.

هێزەكەی ئاسایش شوێن دوو تۆمەتبارە كەوتوون و لە نزیك یاریگای یانەی وه‌رزشی ئاشتی، تەقەیان لە هێزەكە كردووە‌و روبەڕووبونەوە روویداوە.

دواتر تۆمه‌تباره‌كان له‌ناو ماڵێكدا خۆیان په‌ناداوه‌ و هه‌ر له‌وێ له‌لایه‌ن هێزه‌كه‌ی ئاسایشه‌وه‌ ده‌ستگیركراون.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن