سه‌ری ساڵ له هه‌ولێر ئاهه‌نگی فه‌رمی به‌ڕێوه‌ناچێت
04:17 - 19/12/2021
"زه‌مه‌ن"
وه‌ك رێزگرتنێك له قوربانیانی لافاوه‌كه‌ی هه‌ولێر، بڕیاردرا ئاهه‌نگی فه‌رمی
له شاره‌كه‌ی نه‌گێردرێت.
پارێزگاری هەولێر
سەبارەت بە ئاهەنگەكانی سەرساڵ وتیشی: وەك ڕێزگرتن بۆ قوربانیانی لافاوەكە و
هەروەها ئەو پێشمەرگانەی لە ماوەی پێشوودا شەهید بوون ئەمساڵ ئاهەنگەكانی سەری ساڵ
لە هەولێر بەڕێوەناچێت.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری
هه‌ولێر قه‌باره‌ی زیانه‌كانی لافاوه‌كه‌ی هه‌ینیی رابردوی شاری هه‌ولێری راگه‌یاند
و وتی بۆ رێزگرتن له گیانی قوربانیان و زیانلێكه‌وتوانی لافاوه‌كه و شه‌هیدانی
چه‌ند رۆژی رابردووی هێرشه‌كانی داعش، وه‌ك پارێزگای هه‌ولێر هیچ بۆنه‌یه‌كی نابێت.
ئومێد خۆشناو، وتی: لافاوه‌كه‌ی
هه‌ینیی رابردوو ١٥ گوند و ناحیەی گرتوەتەوە، ١٢ کەسیش گیانیان لەدەستداوەو
تائێستا تەرمی دووانیان نەدۆزراونەتەوە.
وتیش: به‌هۆی لافاوه‌كه‌وه
ئاو چوەتە دوو هەزار و ٥٠٩ ماڵ و زیانی بە کەلوپەلەکانیان گەیاندووە، ٤٠٢ خانوو
و٨٦٧ ئۆتۆمبێلیش زیانیان بەرکەوتووە کە بەشێکیان حکومین، ١٥٣ شوێنى بارزگانیش
زەرەرمەند بوون و کۆى قەبارەى زیانەکان بە ٢١ ملیار دینار دەخەمڵێنرێت.
پارێزگاری هەولێر داواى لە حکومەتی عێراق کرد،
بەهۆی ئەوەی کە قەبارەی زیانەکان زۆرە، لە بودجەی فریاکەوتن هاوکاریی هەولێر بکرێت.