له‌سه‌ر شێوه كه‌له‌پورییه‌كه‌ی خانوه‌كه‌ی نوری به‌گ له سلێمانی نۆژه‌ن ده‌كرێته‌وه
02:50 - 18/12/2021
"زه‌مه‌ن"
قائیمقامی
سلێمانی سەردانی خانوه‌كه‌ی نوری به‌گی له گەڕەکی سه‌رچیمه‌نی له شاری سلێمانی
كرد كه له‌لایه‌ن نه‌وزادی نوری به‌گی كوڕه‌كه‌یه‌وه نۆژه‌ن ده‌كرێته‌وه.
بەمەبەستی
نۆژەنکردنەوەی لەسەر شێوازە کەلەپورییەکەیی و رێگریکردن لەلەناوچون، ئه‌مڕۆ شه‌ممه،
ئاوات محه‌مه‌د، قائیمقامی سلێمانی و کەمال رەشید رەحیم، بەڕێوەبەری شوێنەوار له‌گه‌ڵ
مامۆستا شێرزاد شانێل، خاوه‌نی په‌یجی (وێنه كۆنه‌كانی سلێمانی) له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان،
سه‌ردانی به‌شێك خانوه كه‌له‌پورییه‌كانی گه‌ڕه‌كی سه‌رچیمه‌نی له‌شاری سلێمانی
كرد.
یه‌كێك له‌و
خانوه كه‌له‌پورییانه‌ی بڕیاره له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا نۆژه‌نبكرێته‌وه، خانوه‌كه‌ی
نوری بەگ، كه‌سایه‌تی شاری سلێمانییه و لەسەر ئەرکی نەوزاد نوری بەگه‌وه لەسەر
شێوازە کەلەپورییەکەی خۆی نۆژەندەکرێتەوە، لای خۆشییەوە ئاوات محه‌مه‌د، قائیمقامی
سلێمانی سوپاسی دڵسۆزی و خەمخۆری کرد و هیواشی خواست سەرجەم ئەو خانوه كه‌له‌پورییانه‌ی
كه ماونه‌ته‌وه له‌سه‌ر شێوازه كۆنه‌كانی خۆیان نۆژه‌نبكرێنه‌وه.