له سلێمانی تیمه‌كانی فریاگوزاری تەندروستی له حاڵه‌تی ئاماده‌باشیدان
10:22 - 17/12/2021
زه‌مه‌ن_سلێمانی
به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستیی سلێمانی رایگه‌یاند، تیمی فریاگوزاری تەندروستی سلێمانی لەحاڵەتی ئامادەباشیدان بۆ هه‌ر
روداوێك.
د. سه‌باح هه‌ورامی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندورستیی سلێمانی رایگه‌یاند، لەئیستا
سەرجەم تیمە فریاگوزاریەکانیمان لەحاڵەتی ئامادە باشیدان و داوا لەهاوڵاتیانی سنوری
پارێزگای سلێمانی دەکەین لەکاتی بوونی هەر حاڵەتێک کە پێویست بەتیمی تەندروستی بکات بەزوترین کات پەیوەندی بکەن بەهێڵی
گەرمی ژمارە (122).
ئه‌وه له كاتێكدایه، له دوێنێ شه‌وه‌وه شه‌پۆلێكی بارانی به‌خوڕ ناوچه‌كانی
هه‌رێمی كوردستانی گرتوه‌ته‌وه و به‌هۆی دروستبوونی لافاویش له هه‌ولێر 12 كه‌س
گیانیان له‌ده‌ستدا.