443 کوردستان

پارێزگای دهۆك ھەموو چالاکییەکانی بۆ ڕێزگرتن لە قوربانییانی لافاوەكەی هەولێر راگرت

07:33 - 17/12/2021

زه‌مه‌ن_دهۆك

ئەمڕۆ هەینی وەکو رێزگرتن بۆ خەڵکی پارێزگای ھەولێر، بەتایبەت خەڵکی لێقەوماو، کە بەهۆی باران و لافاوی شەوی رابردوو زیانی گیانی و مادییان بەرکەوت، بە بڕیاری پارێزگاری دهۆک، تێکڕای چالاکییەکانی رۆژی ئاڵای کوردستان راگیران.

 
د.عەلی تەتەر پارێزگاری دھۆک رایگەیاند "ئاڵای کوردستان هێمای قوربانیدان و خۆڕاگری و نیشتمانپەروەریی پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستانە، سیمبولی ئازادیی گەلی کوردستانە بۆ بەرخۆدان و تێکۆشانی بەردەوام بۆ گەیشتن بە ئامانجە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان، بۆیە رۆژی ئاڵا بەوپەڕی رێز و شکۆدارییەوە رادەگرین و یادی دەکەینەوە“.

پارێزگاری دھۆک وتیشی، ”بۆ رێزگرتن لە قوربانییانی لافاو و بارانی شەوی رابردوو لە هەولێر، هیچ مەراسیمێک ساز ناکەین و تەواوی چالاکییەکانمان بەفەرمی رادەگرین“.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن