وەزارەتی پەروەردە: دەسەڵاتی دەوام راگرتنتان هەیە
06:45 - 17/12/2021
زهمهن_ههولێر
وهزارهتی پهروهرده دهسهڵات دهداته بەرێوەبەرایەتی
پەروەردەی قەزاکان، لە هەر شوێنێک بەهۆی دۆخی کەشوهەوا بزانن کاریگەریی و مەترسی دروست دەبێت، دهوام رابگرن.
له راگهیهنراوێكدا وهزارهتی پهروهردهی ههرێم بڵاویكردهوه، تەواوی
ئەوگەڕەکانەی بەر لافاو کەوتون دەوام لە ناوەندەکانی خوێندن رادەگیرێت لە بەیانی رۆژی
شەممە رێکەوتی ١٨ی١٢ی٢٠٢١، تاوەکو کاتی ئاسایی بوونەوەی دۆخەکە و بڕیار و ڕێنوێنییەکانی
پارێزگای هەولێر جێبەجێ دەکەن.
ئاماژهی بهوهشكردووه، بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی قەزاکان بە هەماهەنگی لەگەڵ سەرۆکی یەکەی کارگێری
لە کوردستان دەسەڵاتی تەواویان دەبێت لە هەر شوێنێک بەهۆی دۆخی
کەشوهەوا بزانن کاریگەریی و مەترسی دروست
دەبێت پێویستە (پێشوەختە بریار بدەن ) بۆ ڕاگرتنی دەوام بەمەبەستی پاراستنی سەلامەتی
گیانی مامۆستایان و قوتابیان و خوێندکاران.
دهقی راگهیهنراوهكه:
ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
وێرای دەربڕینی هاوخەمی و پرسە و سەرەخۆشیمان لە قوربانیانی لافاوەکەی شەوی
هەینی لە هەولێری پایتەخت، ئاگادارتان دەکەینەوە :
١- تەواوی ئەوگەڕەکانەی بەر
لافاو کەوتون دەوام لە ناوەندەکانی خوێندن رادەگیرێت لە بەیانی رۆژی شەممە رێکەوتی
١٨ی١٢ی٢٠٢١، تاوەکو کاتی ئاسایی بوونەوەی دۆخەکە و بڕیار و ڕێنوێنییەکانی
پارێزگای هەولێر جێبەجێ دەکەن.
هەر مامۆستا و قوتابییەکیش کە دانیشتووی ئەو گەڕەکانە بێت و دەوامی لەدەرەوەی
ئەو گەرەکانە بێت کە بەر لافاو کەوتوون بەهۆی ئەوەی زیانیان بەرکەوتووە دەوام ناکەن
و مۆڵەت پێدراودەبن .
٢- بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی
قەزاکان بە هەماهەنگی لەگەڵ سەرۆکی یەکەی کارگێری لە کوردستان دەسەڵاتی تەواویان دەبێت لە هەر شوێنێک بەهۆی دۆخی کەشوهەوا بزانن کاریگەریی و مەترسی دروست دەبێت پێویستە (پێشوەختە بریار
بدەن ) بۆ ڕاگرتنی دەوام بەمەبەستی پاراستنی سەلامەتی گیانی مامۆستایان و قوتابیان
و خوێندکاران .
وەزارەتی پەروەردە
١٧ی ١٢ی ٢٠٢١