راگهیهندراوێك له وتهبێژی حكومهتی ههرێمهوه
06:53 - 28/11/2021
"زهمهن"
حکومەتی هەرێمی کوردستان، رایدهگهیهنێت کاراکردنی
سەنتەرەکانی ئەمنی هاوبەش، پێویستییەکی گرنگ و هەنوکەییە.
جوتیار عادل، وتەبێژى حکومەتی هەرێمی کوردستان راگهیهندراوێكی
لهبارهی هێرشهكهی شهوی رابردووی داعش
لە ناوچەی تەپی تەڵانی سنووری کوڵەجۆ بڵاوكردهوه، كه بۆمبێکی چێندراوى
تیرۆرستانی داعش بە ئۆتۆمبێلێکی ھێزی پێشمەرگەدا تەقییەوە، و بەو هۆیەوە پێنج
پێشمەرگە شەهید بوون و چوار دیکەش بریندار بوون.
جوتیار عادل دهڵێت: حکومەتی هەرێمی کوردستان چەندینجار
حکومەتی فیدڕاڵی ئاگادارکردۆتەوە لەو بۆشاییە ئەمنییە کە لە ناوچە کوردستانییەکانی
دەرەوەی ئیدارەی هەرێمدا هەیە کە بەھۆیەوە ئەو رێکخراوە تیرۆرستییە توانیویەتی ئەو
دەرفەتە بقۆزێتەوە و لەو ناوچانە خۆی رێکبخاتەوە و ، ببێتە ھەڕەشە بۆسەر
دانیشتوانی ناوچەکە.
وتهبێژی حكومهت ئاماژهبهوهدهكات حکومەتی
هەرێمی کوردستان جەخت لەسەر هەرچی زووی کارا کردنەوەی سەنتەری هاوبەشی ئەمنی نێوان
هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق دەکاتەوە.
دهقی راگهیهندراوهكه:
حکومەتی هەرێمی کوردستان: کاراکردنی سەنتەرەکانی ئەمنی هاوبەش، پێویستییەکی گرنگ و هەنوکەییە
شەوی ٢٧ لەسەر ٢٠٢١/١١/٢٨، لە ناوچەی تەپی تەڵانی سنووری کوڵەجۆ، بۆمبێکی چێندراوى تیرۆرستانی داعش بە ئۆتۆمبێلێکی ھێزی پێشمەرگەدا تەقییەوە، و بەو هۆیەوە پێنج پێشمەرگە شەهید بوون و چوار دیکەش بریندار بوون.
حکومەتی هەرێمی کوردستان چەندین جار حکومەتی فیدڕاڵی ئاگادارکردۆتەوە لەو بۆشاییە ئەمنییە کە لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمدا هەیە کە بەھۆیەوە ئەو رێکخراوە تیرۆرستییە توانیویەتی ئەو دەرفەتە بقۆزێتەوە و لەو ناوچانە خۆی رێکبخاتەوە و ، ببێتە ھەڕەشە بۆسەر دانیشتوانی ناوچەکە.
حکومەتی هەرێمی کوردستان جەخت لەسەر هەرچی زووی کارا کردنەوەی سەنتەری هاوبەشی ئەمنی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق دەکاتەوە.
لێرەوە پرسە و سەرەخۆشى خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی شەهیدە سەربەرزەکان دەکەین و هیواى زوو چاکبوونەوەش بۆ پێشمەرگە بریندارەکان دەخوازین.
د. جوتیار عادل
وتەبێژى حکومەتی هەرێمی کوردستان
٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١