هه‌واڵێكی خۆش له‌باره‌ی كۆرۆناوه
04:36 - 27/11/2021
"زه‌مه‌ن"
مردن و تووشبوون به كۆرۆنا له هه‌رێمی
كوردستان به ته‌واوه‌تی رووی له كه‌مبوونه‌وه كرد.
به‌پێی ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق،
له 24 كاتژمێری رابردوودا ته‌نیا حه‌وت حاڵه‌تی مردن له‌سه‌رانسه‌ری عێراق
تۆماركراون و 3 حاڵه‌تیان له هه‌رێمی كوردستان بوون.
هه‌ر به‌پێی ئاماره‌كه، له هه‌رێمی
كوردستان و ته‌واوی پارێزگاكانی عێراق، 563 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به كۆرۆنا
تۆماركراون.