شه‌پۆلێكی به‌فر و باران هه‌رێم ده‌گرێته‌وه
09:19 - 26/11/2021
زه‌مه‌ن_هه‌رێمی كوردستان
به‌پێی پێشبینییه كه‌شناسییه‌كان، له كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا شه‌پۆلێكی
به‌فر و باران به‌شێكی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه.
ئاسۆ جه‌بار شاره‌زای كه‌شناسی له راپۆرتێكدا بڵاویكرده‌وه، لە کۆتای ئەم
ھەفتەیەدا ٢-١٢-٢٠٢١ کە دەکاتە سەرەتای مانگی ئایندە، پێشبینی ده‌كرێت شەپۆلێکی
بارانبارین و سارد و سەرما ناوچە جیاجیاکانی ھەرێمی کوردستان بگرێتەوە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، شه‌قۆله‌كه خۆی لە چالاکبوونی خێرایی با و
نزمبوونەوەی پلەکانی گەرمادا دەبینێتەوە لەگەڵ بارینی باران و لەناوچە شاخاوییەکانیشدا
کاریگەری دەگۆڕێت بۆ بارینی به‌فر.