لاهور شێخ جەنگی ناوی چەند دەستگیرکراوێکی راگەیاند
10:14 - 24/11/2021
زهمهن_سلێمانی
لاهور
شێخ جەنگی ناوی چەند دەستگیرکراوێکی راگەیاند و دهڵێت، "بە بیانوی پڕوپووچ و بێ بنەما" دهستگیركراون.
له پهیامێكدا
لاهور شێخ جهنگی دهڵێت، بەداخەوە ئەمڕۆ هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، حەرەمی زانکۆیان
شکاندووە، بە بەکارهێنانی غازی فرمێسکڕێژ و تەقەکردن بەسەر خوێندکاران، هەوڵی ڕێگرییکردنی
خۆپیشاندەرانیاندا و " نیگەرانی خۆم دەردەبڕم بەرامبەر ئەو شێوازی هەڵسوکەوتەی
هەندێک لە هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ کە لەبەرامبەر خوێندکاران بەکاری دەهێنن، بە تایبەتی
تەقەکردن بە ڕووی خۆپیشاندەران و بریندارکردنی چەند خوێندکارێک بە فیشەک، کە ئەمە
هەرگیز قابیلی قبووڵ نییە".
ئاماژهی بهوهشكردووه،
"دەستگیرکردنی چەند خوێندکارێک و چەند کەسایەتییەکی پێشمەرگەی دێرین لە شارەزوور
بە ناوەکانی (مام وریا برا خاس) و (کاک سەڵاح گیانەیی) و لە سلێمانیش (کاروان عەلی
شامار) کوڕی پێشمەرگەی مەفرەزە سەرەتاییەکانی شۆڕشی نوێی گەلەکەمان (عەلی شامار)،
بە بیانوی پڕوپووچ و بێ بنەما بە تووندی سەرکۆنە دەکەم و داوا دەکەم دەستبەجێ
ئازاد بکرێن بۆ ئەوەی جەماوەر تووڕە و ڕق ئەستوورتر نەبێت بەرامبەریان".
دهقی پهیامهكه:
کۆمەڵانی خەڵکی
کوردستان،
بەداخەوە ئەمڕۆ هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، حەرەمی
زانکۆیان شکاندووە، بە بەکارهێنانی غازی فرمێسکڕێژ و تەقەکردن بەسەر خوێندکاران، هەوڵی
ڕێگرییکردنی خۆپیشاندەرانیاندا. ئێمە لەکاتێکدا دووبارە پشتیوانیی سەرسەختی داوا ڕەواکانی
خوێندکارە ئازیزەکان دەکەین، لەهەمانکاتدا هیواخوازین ڕێگەنەدەن داوا کانیان تێکەڵ
بە کێشە و ململانێی سیاسی بکرێت و ئاڕاستەی خۆپیشاندانەکانیان بە لاڕێدا ببرێت و زیان
بە موڵکی گشتی بگەیەندرێت. نیگەرانی خۆشم دەردەبڕم بەرامبەر ئەو شێوازی هەڵسوکەوتەی
هەندێک لە هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ کە لەبەرامبەر خوێندکاران بەکاری دەهێنن، بە تایبەتی
تەقەکردن بە ڕووی خۆپیشاندەران و بریندارکردنی چەند خوێندکارێک بە فیشەک، کە ئەمە
هەرگیز قابیلی قبووڵ نییە و دەبێت برایانمان لە هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، خۆیان بە
دوور بگرن و نەچنە ژێر باری هیچ گوشارێکەوە بۆ ئەنجامدانی تووندوتیژی و لە چوارچێوەی
یاسا و ڕێساکان ئەرکەکانیان جێبەجێ بکەن.
لێرەشەوە دەستگیرکردنی
چەند خوێندکارێک و چەند کەسایەتییەکی پێشمەرگەی دێرین لە شارەزوور بە ناوەکانی
(مام وریا برا خاس) و (کاک سەڵاح گیانەیی) و لە سلێمانیش (کاروان عەلی شامار) کوڕی
پێشمەرگەی مەفرەزە سەرەتاییەکانی شۆڕشی نوێی گەلەکەمان (عەلی شامار)، بە بیانوی پڕوپووچ
و بێ بنەما بە تووندی سەرکۆنە دەکەم و داوا دەکەم دەستبەجێ ئازاد بکرێن بۆ ئەوەی جەماوەر
تووڕە و ڕق ئەستوورتر نەبێت بەرامبەریان.
بۆ چارەسەرکردنی
دەرماڵەی خوێندکارانیش، وا پێدەچێت بەشداربووانی حکومەت لە زۆنی سەوز هیچ حسابێکیان
بۆ نەکرێت لە لایەن باڵادەستانی بنەماڵە و سەرانی پارتی، بۆیە دەتوانن پارەی دوو ڕۆژی
قاچاخچییەتی مەرزی باشماخ کە نزیکەی (٦) ملیۆن دۆلارە بۆ دەرماڵەی خوێندکاران تەرخان
بکەن و چارەسەری كێشەی خوێندکاران بکەن.
لە کۆتاییدا هۆشدارییەکی
هەڤاڵانە بۆ بڕیاربەدەستانی ئێستای یەکێتیی، وەبیریان دەهێنمەوە کە بەکارهێنانی هێز
تەنها بۆ دوژمنانی گەلەکەمانە و هەر کەسێک بیەوێت هێز بەرامبەر گەلەکەی خۆی بەکاربهێنێت،
ئەوا دڵنیابن کە گەل ڕق ئەستوورتر دەبێت بەرامبەریان و ژیانی خۆیان و کەسوکاریان دەکەوێتە
مەترسییەوە.
لاهور شێخ جەنگی
هاوسەرۆکی یەکێتیی
نیشتیمانیی کوردستان