986 تەندروستی

لەکاتی خواردنی دەرماندا ئەم خواردنەوانە مەخۆ

11:52 - 24/11/2021

زەمەن-تەندروستی

وەک دەزانرێت کاتەکانی خواردنی دەرمان زۆر هەستیارن و دەبێت لەکاتی خۆیدا بخورێت لەگەڵ ئاودا.

ماڵپەڕی ئەلعەرەبیە لە پەڕەی تەندروستی خۆیدا بڵاویکردەوە، هەندێک لە کەسەکان لەکاتی خواردنی دەرماندا، شیر یاخود قاوە یان چا یان خواردنەوە کحولییەکان دەخۆنەوە بەمەش زیانی تەندروستیان دەبێت.

تۆماس پروکنر زانا لە رێکخراوی فیدڕاڵی بۆ دروستکردنی دەرمان لە ئەڵمانیا دەڵێت، پێویستە لە کاتی خواردنی دەرماندا، خواردنەوە کحولییەکان و قاوەو چا و شیر نەخورێت.

روونیشیدەکاتەوە، خواردنەوەی ئاو لەگەڵ دەرماندا سودێکی زۆری هەیە و کاریگەری لەسەر چالاککردنی دەرمانەکە لە جەستەدا زیاتر دەکات، بەڵام خواردنەوە کحولییەکان کاریگەری دەرمانەکە لەناو جەستە ناهێڵێت و کەسەکە تووشی گێژبوون و بورانەوە دەکات.

تۆماس پروکنر سەبارەت بە خواردنەوەی شیر باسی لەوەکرد، لەبەر ئەوەی ماددەی کالسیۆمی تێدایە و بەسودە، ناهێڵێت جەستە سوود لەو دەرمانە وەربگرێت کە بۆ چارەسەر دەخورێت.

لەبارەی قاوەو چاش ئەو دەڵێت، لەبەر ئەوەی ماددەی کافایینی تێدایە  و کاریگەر خۆی هەیە پێویستە پێویستە لەکاتی خواردنی دەرماندا نەخورێتەوە چونکە  دەبێتە هۆی قەلەقی و ئازاری سەر سنگ و بەرزبوونەوەی فشاری خوێن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن