بایدن بە هۆی کێشەی قۆڵۆنیەوە دەسەڵاتەکانی بەجێگرەکەی دەدات
05:58 - 19/11/2021
زهمهن_جیهانی
کۆشکی سپی رایگهیاند، جۆ بایدن سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا پشکنینی قۆڵۆنی بۆ دەکرێت و بەشێوەیەکی کاتی دەسەڵاتەکانی رادەستی جێگرهكهی دەکات.
جێن ساکی، وتەبێژی
کۆشکی سپی رایگهیاند جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا پشکنینی قۆڵۆنی بۆ دەکرێت و بۆ
ماوەیەکی کورت بێهۆش دەکرێت، بهو هۆیهوه دەسەڵاتەکانی رادەستی کامالا هاریس،
جێگری سەرۆکی ئەمریکا دەکات.
وتەبێژی کۆشکی سپی ئاماژەی بەوەشکرد کە بە هەمان شێوەی "سەرۆک جۆرج دەبلیو بوش کاتێک لە ساڵانی 2002 و 2007 هەمان پشکنینی ئەنجامدا، بە گوێرەی پڕۆسەیەک کە لە دەستووردا دیاریکراوە، سەرۆک بایدن بۆ ماوەیەکی کورت کە بێهۆش دەبێت، دەسەڵاتەکانی خۆی رادەستی جێگری سەرۆک دەکات. جێگری سەرۆک لەو ماوەیەدا لە نووسینگەی خۆی لە باڵی رۆژئاوای کۆشکی سپی کارەکەی بەڕێوەدەبات."