11 ئابوری

پێدانی دۆلار بەهاوڵاتیان لە ٣ هەزار دۆلارەوە بۆ ٢ هەزار کەمکرایەوە

04:00 - 07/07/2026

زەمەن - هەواڵ

 

 بانكی ناوەندی عێراق ڕێنمایی نوێی دەركردوە بۆ كەمكردنەوەی پشكی دراوی بیانی (دۆلار) بۆ گەشتیاران بۆ دوو هەزار دۆلار لەبری سێ هەزار دۆلار، ئەمەش لە چوارچێوەی میكانیزمی پەسەندكراو بۆ جێبەجێكردنی داواكارییەكانی گەشتكردن.

 بڕیارەكەی بانكی ناوەندی ئەو هاوڵاتییە عێراقییانە دەگرێتەوە كە لە ڕێگەی سەرجەم فڕۆكەخانەكانەوە گەشتی دەرەوەی وڵات دەكەن، بەمەبەستی گەشتوگوزار، چارەسەری پزیشكی، خوێندن، ئەنجامدانی ڕێوڕەسمی حەج و عومرە، هەروەها گەشتە بازرگانییەكان.
ڕونیشیكردەوە، میكانیزمی گەیاندنی پارەكان وەك خۆی دەمێنێتەوە، لە ڕێگەی بانكی حكومی و ئەهلی و كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی پەسەندكراوەوە، كە گەشتیار دوای مۆركردنی پاسپۆرتەكەی و پێش كاتی ڕۆیشتنی گەشتەكە پشكی خۆی لە دۆلار بەنرخی فەرمی وەردەگرێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن