پەرلەمانتارێك لە ناو كەنیسەیەكدا بە چەقۆ كوژرا
08:41 - 15/10/2021
"زەمەن"
ئەم ئێوارەیە لە بەریتانیا
پەرلەمانتاری ناسراوی پارتی پارێزگاران دەیڤید ئامیس لەلایەن کەسێکەوە درایە بەر چەقۆو
کوژرا.
دیڤید ئامیس 69 ساڵ، نوێنەری ساوسیند ویست لە ئسیكسی رۆژهەڵاتی ئینگلتەرا، نیوەرۆی ئەمڕۆ لە كەنیسەی بلفیرز دراوەتە بەر چەقۆ.
پۆلیس چووەتە ناو كەنیسەكەوە و پیاوێكی دەستگیركردووە و بەدوای كەسی دیكەدا نەگەڕاوە كە پەیوەندی بە رووداوەكەوە هەبێت.
پۆلیس بە رۆیتەرزی راگەیاندووە "ئامیس لەلایەن خزمەتگوزاری بەپەلەوە چارەسەری بۆ كراوە، بەڵام بە داخەوە لە شوێنی رووداوەكە گیانی لە دەستداوە".
پۆلیس دەڵێت "پیاوێكی 25 ساڵی دەستگیركردووە كە تاوانەكەی كردووە و چەقۆكەشی دۆزراوەتەوە".
ئامیس یەكەمجار وەك نوێنەری باسیلۆن لە ساڵی 1983 بە پەرلەمانتار هەڵبژێردراوە و دواتریش لە ساڵی 1997 لە ساوسیند ویست هەڵبژێردراوە.
لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا
ئەمە دووەم پەرلەمانتاری بەریتانییە بە چەقۆ بکوژرێت . ساڵی ٢٠١٦ جۆ کۆکس کچە پەرلەمانتاری
پارتی کرێکاران بە چەقۆ کوژرا.
دەیڤید ئاکیس یەکێکە لە
پەرلەمانتارە دیار و دێرینەکانی پارتی پارێزگاران و هەموو بەریتانیا، لە ساڵی ١٩٨٣
وە ئەندامی پەرلەمانە. بۆریس جۆنسۆنی سەرۆك وەزیران ڕایگەیاند: “ دەیڤید ئامیس یەکێک
بوە لەمیهرەبانترین کەسەکانی ناو سیاسەت".