778 جیهان

لە مزگەوتێكی ئەفغانستان زیاتر لە 80 نوێژخوێن كوژران و بریندار بوون

04:15 - 15/10/2021

"زەمەن"


لەمیانەی نوێژی هەینی لە ناو مزگەوتێکی شیعە لە شاری قەندەهاری باشوری ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان تەقینەوە ڕوویانداوە و لە ئاکامدا بە دەیان کەس کوژراون یان برینداربوون.


پـزیشکێک لە نەخۆشخانەی ناوەندی شارەکە بە ئاژانسی دەنگ‌وباسی فڕانس پـرێسی وت "هەتا ئێستا بە لایەنی کەم 32 کوژراو و 53 کەسی دیکە بریندار هێنراون بۆ نەخۆشخانەکەمان."

شایەتحاڵێکی تەقینەوەکان بە فڕانس پـرێسی وت گوێی لە 3 تەقینەوە بووە، یەکێکیان لە دەرگای سەرەکی مزگەوتەکە و یەکێک لە شوێنی دەست‌نوێژگرتن و ئەوی دیکەیان لە بەشی خوارەوەی مزگەوتەکە.

هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە کەس بەرپـرسیارێتی خۆی لە هێرشەکە ڕانەگەیاندووە. هەینی ڕابردوو تەقینەیەکی خۆکوژی لە ناو مزگەوتێکی شیعە لە شاری کوندوزی باکوری وڵاتەکە ڕووی‌دا و دەیان کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.

سەرچاوە / فڕانس پـرێس_voa

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن