به‌هره‌یه‌كی نوێ له شیعری كوردیدا ده‌ركه‌وت
10:00 - 13/10/2021
سه‌باح
ڕه‌نجده‌ر-کلتوری زەمەن
ئه‌و
چێژ و هێزی به‌رده‌وامییه‌ی خوێنه‌ر له خوێندنه‌وه‌ی شیعر وه‌ریده‌گرێت، شاعیر له
نووسینیدا وه‌ریناگرێت. شاعیربوون پێویستی به داناییه‌كی په‌یبه‌ر هه‌یه. به ده‌ربڕینێكی
زۆر ساده پێویسته به گه‌رمییه‌كی زۆره‌وه له زه‌ین و خه‌یاڵیدا دانایه‌كی په‌یبه‌ربێت،
زه‌ین و خه‌یاڵی بینینێكی ئاگایانه‌بن. چاوانی بنووقێنێ و هێزی شاراوه ببینێ.
وه‌شانی
نووسیار، سوپاس بۆ ئه‌و متمانه‌یه‌ی به بۆچوون و تێگه‌یشتنی منتان كردووه. بۆ خه‌ڵاتێكی
باوه‌ڕپێكراو، كۆمه‌ڵێك كۆشیعرتان بۆ ناردووم تا من پێوانه‌ی كردار و خاڵی په‌یوه‌ندییان
بم، به‌هره‌ی هۆشمه‌ندیی و كارامه‌یی زمانیان بناسم.
بێ
هیچ (ئا) و (نا)یه‌ك بۆچوون و تێگه‌یشتنم بۆ: شیعری بێگه‌رد له سه‌رووی هه‌موو
(ئا) و (نا)یه‌كان، له‌كرده‌ی گه‌ڵاڵه‌كردندا ده‌گه‌یه‌نم.
سه‌ره‌تا
بیرم له هه‌موو خاڵه كاریگه‌ره‌كان كرده‌وه، وه‌ك تێگه‌یشتن و هه‌ستپێكردن. نزیكه‌ی
چل ساڵی خه‌ریكبوونی خۆم به شیعره‌وه پێیاندا تێپه‌ڕیوم، بوونه‌ته تیشكۆ و ناوه‌ندێك
تێیاندا بیرم كردووه‌ته‌وه و هه‌ڵوه‌سته‌یان پێكردووم. ئه‌و پێودانگانه‌م بۆ
پێوه‌ربوون دانا و ڕایه‌ڵ و تانوپۆی پێوه‌ربوونم برده‌وه ناویان، به سروشتی
خۆیان له هۆكاری گه‌شه و گۆڕانیان وردبوومه‌وه.
1-
زمان - ئاستدار - یه‌كئاست.
2- وێنه‌ی ئه‌ندازه‌یی - فه‌زای وێنه.
3- شێواز - ڕه‌گه‌زی
كتوپڕی – یه‌كێتی بابه‌ت – گۆشه‌ی ڕوانین – ئازادی نه‌ست – ئاماژه.
4- میتافۆڕ. 5-
ده‌ربڕین - هه‌ڵچوون – ته‌ئه‌ممول – په‌یامی هونه‌ری.
6- ڕه‌هه‌ند و به‌های
ئێستێتیكی.
7- ڕێنووس.
8- دابه‌شكردنی وێنه له‌سه‌ر ڕووبه‌ری كاغه‌ز - مۆسیقا.
(ئه‌و خاڵانه‌ی دامناون كه‌مه‌یه‌كی كه‌میانم
به‌دی كرد.) دوای هه‌موو پێوه‌ره‌كان، بۆم ده‌ركه‌وت زمانی ئاستدار ده‌توانێت
جیهانبینی خۆی بدۆزێته‌وه، هه‌موو ئه‌و خاڵانه‌ش بێت شیعرییه‌ت وه‌ك ناوه‌ندێك
تیشكه‌كانی لێ هه‌ڵده‌گرێ و ده‌شیگه‌ڕێنێته‌وه ناوی، هێزی شیعرییه‌ت و ئێستێتیكای
خۆدروستكردن به‌رهه‌م ده‌هێنێت. هه‌موو ئاسته‌كان نموونه‌ی زۆر لێك جیانین،
قووڵایی دۆخی شیعری‌یان نه‌خه‌مڵیوه و سیما و كه‌شوهه‌وایان ته‌واو نه‌ڕسكاوه.
كۆشیعر هه‌یه لایه‌نی یه‌كێتی بنیادی تێدا دره‌وشاوه‌یه و تێیدا كه‌وتمه مه‌ترسی
بیركردنه‌وه و هه‌ڵبژاردن.
پێنج
جار هه‌موو كۆشیعره‌كانم خوێنده‌وه، دڵنیایییهكی زۆرم وه‌رگرت. هه‌ر جارێك بۆ
ڕاگرتن له ئاست داوای پێوه‌ری پێودانگێك، زه‌ین و خه‌یاڵ و پێوه‌ری هه‌موو هه‌لومه‌رجه‌كانم
كرد، بوومه خوێنه‌ری نه‌بینراوی كتێبه‌كان، چێژی خۆم نه‌سه‌پاندووه. كارم به
بۆچوون و تێگه‌یشتن و خواستی شیعرییه‌ت و پێوه‌ره هونه‌رییه‌كان كردووه. خاڵی
دوابۆچوون و تێگه‌یشتن و پێوه‌رم دانا، كۆمه‌ڵێك خه‌سڵه‌ت وایكرد ئازادی به خۆم
بده‌م كۆشیعری: (كێڵگه‌ی به‌تاڵ) بۆ خه‌ڵات ده‌ستنیشان بكه‌م.
كرۆكی
نوێبه‌خشی له سه‌ره‌تا و كۆتاییدا خۆلادانه له زمانی په‌ككه‌وتوو، شاعیری ده‌ستنیشانكراو
له زمانی په‌ككه‌وتوو خۆی لاداوه و له‌ناو زمانی شاعیرانی تریش ون نه‌بووه. زمانی
له ڕسته‌ی ساده‌وه گواستووه‌ته‌وه بۆ ڕسته‌ی لێكدراو. له ترپه و ئاوازدا
فۆرمی زه‌ینی پێداوه. به ته‌كنیك و ئاستی جیاجیا به‌كاریهێناوه.
له‌مانادا
خه‌سڵه‌ت ده‌داته وێنه‌ی پڕ و چێژی لێ هه‌ڵده‌قوڵێنێ. هه‌ڵكۆڵینیشی له هه‌سته‌كانی
خۆی كردووه.
ستایش
بۆ داهێنان و ئه‌و لاوانه‌ی خۆبوونی خۆیان ده‌سته‌به‌ركردووه و هه‌ڵكۆڵین له هه‌سته‌كانی
خۆیان ده‌كه‌ن، به چاپكردنی ئه‌م كۆشیعره به‌هره‌یه‌كی نوێ له شیعری كوردیدا ده‌رده‌كه‌وێت.
تێبینی:
وه‌شانی نووسیار، ساڵانه خه‌ڵاتی چاپكردنی سێ كتێبی
هه‌یه. كۆشیعرێك، كۆچیرۆكێك، ڕۆمانێك. ئه‌م سه‌رنجانه بۆ خه‌ڵاتی چاپكردنی
كۆشیعری ئه‌مساڵ نووسراوه.