927 عیراق

حكومەت: پارە دەدەین بە هەر كەسێك كارتی دەنگدان وەربگرێتەوە

12:45 - 26/09/2021

زەمەن_عێراق

 


وەك هاندانێك بۆ هاوڵاتیان حکومەتی عێراق، بڕیاریداوە لەڕێگەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانەوە بڕەپارەیەک بدات بە هەر هاوڵاتییەک بچێت کارتە ئەلیکترۆنیەکەی تایبەت بەدەنگدان وەربگرێتەوە.



جەلیل عەدنان خەڵەف، سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمیسیارانی عێراق، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، حکومەتی عێراق بڕە پارەیەک دابین دەکات بۆ هەر دەنگدەرێک، کە بچێت کارتە ئەلیکترۆنییەکەی تایبەت بە دەنگدان وەربگرێتەوە، بۆئەوەی بەشداری لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بکات لە (10)ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ.

سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمیسیاران، دەڵێت "وادەی وەرگرتنەوەی کارتەکانی دەنگدان بەرە و کۆتایی نزیکبوەتەوە و پێویستە هاوڵاتییان کارتەکانی دەنگدان لەکاتی دیاریکراودا وەربگرنەوە و بەشداری لەهەڵبژاردنەکەدا بکەن، بەپێچەوانەوە کارتەکانیان دەگەڕێنرێتەوە بۆ نوسینگەی نیشتمانی".

15 رۆژی دیكە هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بەشێوەی فرە بازنەیی بەڕێوەدەچێت، بزوتنەوەی گۆڕان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان، هاوپەیمانی كوردستانیان پێكهێناوە و پێكەوە بەشداری دەكەن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن