898 کوردستان

ئەمەریكا ئەو بڕە پارەیەی ئاشكراكرد كە لە هەرێمی كوردستان خەرجیكردوون

06:01 - 24/09/2021


زەمەن-
كۆنسوڵخانەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە هەولێر رایدەگەیەنێت، تائێستا زیاتر لە چوار ملیار دۆلاریان لە بوارە جیاوازەكان لە هەرێمی كوردستان خەرجكردووە.

ئەمڕۆ 10 ساڵ بەسەر كردنەوەی كۆنسوڵخانەی گشتی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان تێدەپەڕی، كۆنسوڵخانەكە لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە، ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا شانازی دەكات بە یادكردنەوەی 10 ساڵەی كردنەوەی كونسوڵخانەی گشتی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لە ھەولێر! 10 ساڵی پڕ بەرھەم و زۆرتری تریش بەڕێوەیە.
 
كۆنسوڵخانەی ئەمریكا ئاماژەی بەوەداوە، وڵاتەكەی تائێستا چوار ملیار و 334 هەزار و 256 هەزار دۆلاری لە بوارەكانی ئەمنی و مرۆیی و خوێندن و راهێنان و پەرەپێدان لە هەرێمی كوردستان خەرجكردووە.
 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن