كۆمسیۆن: ئامادهكارییهكانی ههڵبژاردن تهواوكراون
01:58 - 23/09/2021
زهمهن_عێراق
جەلیل عەدنان، سەرۆکی ئەنجومەنی
کۆمیسیاران لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق، رایگەیاند کە
ئامادەکارییەکانی تایبەت بە ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەکانی ١٠ی ١٠ی ٢٠٢١ تەواوکراون.
جەلیل عەدنان لە کۆنگرەیەکی
رۆژنامەوانییدا وتی: "کۆمیسیۆن سەرجەم ئامادەکارییەکانی تایبەت بە ئەنجامدانی
ھەڵبژاردنەکان تەواوکردووە لەوانە؛ نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران و ناوی کاندیدان
و ئەنجامدانی سێ تاقیکرنەوە بۆ ئامێرەکانی تایبەت بە دەنگدان و راگەیاندنی
ئەنجامەکانی ھەڵبژاردنەکان بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی".
جەلیل عەدنان ئاماژەی بەوەیش دا کە
لیژنەی باڵای ئەمنی ھەڵبژاردنەکان، ئامادەکارییەکانی بە ئامانجی پاراستنی بنکە و
ناوەندەکانی دەنگدان لە رۆژی دەنگداندا تەواوکردووە.
سەرۆکی ئەنجوومەنی کۆمیسیاران سەربە
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق باسی لەوەشکرد کە لەبەر چەند
ھۆکارێک، ھەڵبژاردنەکانی داھاتوو لە ھەڵبژاردنەکانی رابردوو جیاوازترە و گوتی:
"کۆمیسیۆن پابەندە بە جێبەجێکردنی یاسای نوێی ھەڵبژاردنەکان".
جەلیل عەدنان، دهڵێت "دوای تەواوبوونی پڕۆسەی دەنگدان لە
میانی ٩٠ خولەکدا، ئەنجامەکانی ھەڵبژاردنەکان لە پارێزگاکانەوە دەگاتە نووسینگەی
نیشتمانیی و گوتی: "ئەنجامەکانی ھەڵبژاردنەکان لە میانی ٢٤ کاتژمێردا،
رادەگەیەندرێت".