سه‌دا 70 ئه‌وانه‌ی مافی ده‌نگدانیان هه‌یه كارتیان وه‌رگرتوه‌ته‌وه
04:50 - 12/09/2021
زه‌مه‌ن_عێراق
کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق
ئاشكرایكرد سه‌دا 70 ئه‌وانه‌ی مافی ده‌نگدانیان هه‌یه كارتی ده‌نگدانیان
وه‌رگرتوه‌ته‌وه، زۆرترینیان له پارێزگای نه‌ینه‌وا بوون.
نبراس ئەبو سۆدە،
یاریدەدەرى وتەبێژى کۆمسیۆن رایگەیاند، (70%) ئەو کەسانەى مافى دەنگدانیان هەیە
کارتى دەنگدانیان وەرگرتوەتەوە و رێژەى دابەشکردنى
کارتەکان لە پارێزگاکان جیاوازە، لە پارێزگاى نەینەوا زۆرترین کارتى دەنگدان
دابەشکراوە، بەڵام کەمترین رێژەى دابەشکردنى کارتەکانى دەنگدان لە پارێزگاى واست
تۆمار کراوە.
نبراس ئەبو سۆدە، وتیشی:
رێژەى دابەشکردنى کارتى دەنگدان لەناو هێزە چەکدارەکاندا گەیشتوەتە (80%)، لە
پارێزگاى نەینەوا تەواوى کارتەکانى دەنگدان بەسەر هێزە چەکدارەکاندا دابەشکراوە،
بەڵام لە پارێزگاى نەجەف کەمترین رێژەى دابەشکردنى کارتەکانى دەنگدان بەسەر ئەو
هێزانەدا دابەشکراون.
ئه‌مه له كاتێكدایه بڕیاره 10ی ئۆكتۆبه‌ری
داهاتوو هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی په‌رله‌مانی عێراق به‌ڕێوه‌بچێت، كه به‌شێوه‌ی
فره بازنه‌ی ده‌بێت.