سەرۆک کۆماری ئێران: ڤیزا لە نێوان ئێران و عێراق نامێنێ
02:15 - 12/09/2021
زه‌مه‌ن_هه‌رێمایه‌تی
سه‌رۆك كۆماری ئێران و
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له تاران كۆبونه‌وه و به‌پێی ئه‌نجامی كۆبونه‌وه‌كه‌ش
بێت ڤیزا له نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا نامێنێت.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ
مسته‌فا كازمی گه‌یشته تاران و له‌گه‌ڵ ئیبراهیم ره‌ئیسی كۆبوه‌وه، دواتر له
كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا قسه‌یان كرد.
ئیبراهیم ره‌ئیسی
رایگه‌یاند: په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ عێراق له به‌رزترین ئاستدایه‌و ڤیزا لە
نێوان ئێران و عێراق نامێنێ.
ره‌ئیسی، جه‌ختیكرده‌وه
كه ئێران و عێراق ده‌توانن رۆڵێكی هه‌رێمی زیاتر بگێڕن و وتی: له‌باره‌ی به‌ستنه‌وه‌ی
عێراق و ئێران به هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌وه گفتوگۆمان كرد
لایخۆیه‌وه مسته‌فا
كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق وتی: كۆمه‌ڵێك دۆسیه‌ی هاوبه‌ش هه‌ندێك دۆسیه‌ی
ئابوری پرۆژه‌ی ستراتیژمان تاوتوێكرد.
كازمی وتیشی: په‌یوه‌ندییه‌كانمان
له‌گه‌ڵ ئێران زۆر له مێژو و جوگرافیا گه‌وره‌تره‌وه چاومان له‌وه به‌رزترین په‌یوه‌ندیمان
له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ هه‌بێت.
سوپاسی ئێرانی كرد بۆ
ئه‌وه‌ی كه له‌شه‌ڕی داعش هاوكاری عێراقی
كردووه.