656 کوردستان

بڕینی هێڵی ئینتەرنێت لە 4 كاتژمێرەوە بۆ 3 كاتژمێر كەمكرایەوە

04:51 - 08/09/2021

زەمەن-
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، ماوەی راگرتنی ئینتەرنێت لە كاتی تاقیكردنەوەكاندا بۆ ماوەی كاتژمێرێك كەمكرایەوە واتە راگرتنەكە لە 6.30 خولەكی بەیانی كاتژمێر 9.30 خولەك دەبێت.


دیلان ڕەشاد، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاندووە، ماوەی ڕاگرتنی خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت لە كاتی ڕۆژانی خولی دووەمی ئەزموونە گشتییەكانی پۆلی 12 ماوەی یەك كاتژمێر كەمكرایەوە لە كاتژمێر 6.30 خولەكی بەیانی بۆ كاتژمێر 9.30ی بەیانی، ئەوەش  تا ڕۆژی 15ی 9 خولی دووەمی ئەزموونەگشتیەكانی پۆلی 12 درێژەی دەبێت.

ماوەی چەند رۆژێكە بەهۆی دەستپێكردنی تاقیكردنەوەكانی خولی دووەم ماوەی چوار كاتژمێر ئینتەرنێت رادەگیرا.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن