وێنە.. پسپۆڕێك هۆكاری سوربونی رەنگى ئاوی بەنداوى باوە شاسوار ئاشكرادهكات
07:53 - 31/07/2021
زهمهن – گهرمیان
ماوهیهكه رهنگی ئاوی بهنداوی باوهشاسوار
له سنوری قهزای كفری سور بووهو مامۆستایەکی
زانکۆی گەرمیان هۆكارهكهی ئاشكرادهكات.
عەبدولموتەلیب رەفعەت
ئەندازیاری شارستانی و ژینگەو مامۆستایەکی
زانکۆی گەرمیانە، لەبارەی سووربوونی بەنداوی باوە شاسوارەوە دەڵێت، لە راستیدا گۆڕینى
رەنگى ئاو بۆ رەنگى سور لە هەرکوێ رووبدات، ئەوە دەگەڕێتەوە بۆ یەکێک لەم سێ هۆکارە:
1.پێکهاتەى بەردەکان: کە رەنگە رێژەى
ئاسن بەرز بێت لە پێکهاتەکانیاندا.
2.تێکەڵبوونى ئاوى زێراب بە تایبەتى پاشەڕۆى
ناوچەکانى پیشەسازى (میاه ثقيلة).
3.بوونى جۆرێ لە قەوزە کە بە (قەوزەى
سوور ناسراوە).
ئهوهش روندهكاتهوه
كه بهبۆچونی ئهو رەنگى سوور دەگەرێتەوە بۆ هۆکارى یەکەم (رێژەى ئاسن لە پێکهاتەى
بەردەکانى لێوارو خوارووى بەنداوەکە بەرزن)، هەرچەند من نەچوومەتە ئەوێ."
دەشڵێت، "ئەمساڵ
بە زەقى ئەو رەنگە دەرکەوتووە بە هۆى دابەزینى ئاستى ئاوەکە."
ئەوەشی خستووەتەڕوو،
"رێژەى قوڕولیتە لە نێو بەنداوى باوەشاسوار لە نێوان ٣ بۆ ٦ مەتردایە، بۆیە
کاریگەرى راستوخۆى کردووەتە سەر تواناى گلدانەوەى ئاو لە بەنداوەکە."