شه‌پۆلی چواره‌می كۆرۆنا.. توشبوون 55% و مردن 15% زیادیكردووه
01:51 - 30/07/2021
زه‌مه‌ن - جیهانی
ته‌ندروستی جیهانی
له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی كه له ناوچه‌كه ده‌بینرێت سه‌رهه‌ڵدانی
شه‌پۆلی چواره‌می ڤایرۆسه‌كه‌یه و جۆری دێلتای ڤایرۆسی كۆرۆنا، ژماره‌ی توشبووانی ڤایرۆسه‌كه‌ی
له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریكا به‌رزكردوه‌ته‌وه.
ئه‌حمه‌د مونزری به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی هه‌رێمی
رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ئاشكرایكرد له
ماوه‌ی 29 رۆژی مانگی ته‌مووزدا به‌راورد
به مانگی رابردوو ژماره‌ی تووشبوون له ناوچه‌كه به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 55 به‌رزبۆته‌وه
و گیان له‌ده‌ستدانیش به رێژه‌ی له‌سه‌دا 15 زیادیكردووه, هه‌روه‌ها كه‌می ئۆكسجین
له هۆڵه‌كانی چاودێری چڕی به‌شێك له نه‌خۆشخانه‌كانی وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
هۆكاری سه‌ره‌كی گیان له‌ده‌ستدانی توشبووانی په‌تاكه‌یه.
مونزری ئاماژه‌یشی
بۆ ئه‌وه‌دا كه زۆرینه‌ی تووشبوان له‌و كه‌سانه‌ن كه ڤاكسینی كۆرۆنایان وه‌رنه‌گرتووه‌و
له كۆی 22 وڵاتی سنووری نووسینگه‌كه‌یان، تووشبوون به زنجیره‌ی دێلتا له 15 وڵات
تۆماركراون، ئه‌مه‌ش بوه‌ته‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رچاوی ژماره‌ی تووشبووان و گیان
له‌ده‌ستدانی رۆژانه‌ی په‌تاكه.