1047 تەندروستی

چۆن دەزانیت منداڵە ساواکەت برسیەتی؟

10:00 - 29/07/2021

زەمەن-تەندروستی

دایکان کاتێک منداڵیان دەبێت، ئەگەر یەکەم ئەزموونیان بێت ئەوا بۆیان قورسە تێبگەن لەوەی منداڵە ساواکەیان برسیەتی یاخود نا، بۆ ئەمەش پێویستە زانیاری تەواو وەربگرن لەبارەیەوە.

 

پسپۆڕان روونیدەکەنەوە، کاتێک منداڵە ساواکە لێوی دەجوڵێنێت و بەردەوام دەمی دەکاتەوەو دایدەخات، ئەوا ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە برسێتی و پێویستە شیری پێ بدرێت.

 

هەروەها چەند هۆکارێکی دیکە هەیە بۆ برسێتی منداڵ وەک جوڵانی دەموچاو و سەری بۆ لای سنگی، یاخود زۆر جار دەگری و ناخەوێت.

 

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن