کۆمسیۆن: بایکۆتى هەڵبژاردن هیچ بەهایەکى یاسایی نییە
07:01 - 29/07/2021
زهمهن - عێراقی
کۆمسیۆنى باڵاى
سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان، كشانهوهی لیست و هاوپهیمانیهكانی بێ ئهرزش كرد و پابهندبوونی خۆی به وادهی ههڵبژاردنهوه دووپاتكردهوه.
جومانە غلاى وتەبێژى
کۆمیسیۆن، له راگهیهندراوێكدا كه كۆپیهكی دهست "زهمهن" كهوتووه
رایگەیاند:" کشانەوە لە بەشداریکردن لە هەڵبژاردن هیچ بەهایەکى یاسایی نییە،
دواى ئەوەى لە 20 ى تەموز دەرگاى کشانەوە داخرا".
ئهمه له كاتێكدایه
كۆمسیۆنى ههڵبژاردن پابهندبوونى خۆى بهئهنجامدانى ههڵبژاردنهكان لهوادهى دیارى
كراوى خۆى راگهیاند".
تائێستا
چهندین هێزی پەرلەمانی عێراق پاشەکشەی خۆیان لە هەڵبژاردنی پێشوەختە راگەیاندووە.
سەلیم شوشکەیی، سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەریی
لە پەرلەمانی عێراق بە "زەمەن"ی راگەیاند، بەتەنها پاشەکشەی سەدر بەسە بۆ
دواخستنی هەڵبژاردن، چونکە زیاتر لە ٥٠ کورسی هەیە و پەشیمانبوونەوەشی ئەوەیە حکومەتێکی
سەدری بۆ عێراق دەوێت و دەیویست لە هەڵبژاردندا زۆرینەی پەرلەمان پێکبهێنێت، بەڵام
پێیوایە ئەو ئەگەرە لاوازە و ئێستاش زۆربەی جومگەکانی حکومەت لای سەدرە و پێیوایە
بەم شێوەیە بمێنێتەوە باشترە.
وەک
شوشکەیی باسیکرد، فشاری سەدر بەم پاشەکشەیە سەرناگرێت، چونکە وڵاتانی هەرێمایەتیش
سەدریان ناوێت و ناشیانەوێت شەڕی شیعی_ شیعی دروست بێت، بۆیە گومان دەکرێت نزیکەی
سێ مانگی هەڵبژاردن دوابکەوێت، بەڵام ئەگەر ئەمجارەش هەڵبژاردن دوابخرێت ئەوا جارێکی
هەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجام نادرێت.
پاشەكشەی
ئەو هێزانە هاوكاتە لەگەڵ پێداگرییەكانی كۆمسیۆن و حكومەتی عێراق بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن،
تەنانەت هەڵبژاردن یەكێك بوو لەو تەوەرانەی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران لەگەڵ جۆو
بایدن سەرۆكی ئەمریكا گفتوگۆی لەسەر كرد، لە میانەی سەردانەكەیدا بۆ واشنتۆن.
ئەو
هێز و لایەنانەی تا ئێستا لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کشاونەتەوە:
1. التیار الصدری
2. حزب التجمع الجمهوری
3. جبهە الحوار الوگنی
4. حزب المنبر العراقی
5. الحزب الشیوعی العراقی
6. فائق الشیخ علی - مستقل
7. التحالف المدنی الدیمقراگی
8. اتحاد العمل والحقوق العراقی
9. حزب الشعب
10. البیت الوگنی
11. الجبهە المدنیە العراقیە
12. الاتحاد العراقی للعمل والحقوق
13. الملتقی الوگنی للمساولە والعدالە
14. حزب المصیر الوگنی
15. تحالف الحركات المدنیە للپورە
16. تنسیقیە رسالە معتصم
17. حراك موگنی حق
18. مجلس تشرین المركزی
19. الحزب العراقی اللیبرالی
20. حزب المواگنە
21. الحراك المدنی المستقل
22. تنسیقیە بغداد
23. مستمرون
24. تجمع السلام والتقدم
25. تجمع القبە البیچاو