لە چوار ساڵدا چوار هەزار و٢٣٠ خێزانی كورد خانەقینیان جێھێشتووە
08:01 - 28/07/2021
زەمەن_ناوچە دابڕێنراوەكان
لە ماوەی چوار ساڵدا، چوار هەزار و ٢٣٠ خێزانی كورد خانەقینیان بەجێهێشتووە و بە دەیان گوندیش چۆڵكراون.
تەنیا لە سنوری قەزای خانەقین بە ناحیەکانی جەلەولاو سەعدیەو جەبارەو قەرەتەپەو گوندەکانەوە ٤۲۳٠ خێزانی کورد بەرەو هەرێم باریان کردوە.
تەنیا لەسنوری ناوەندی قەزای خانەقین ۳٦ یٔاوایی کورد چۆڵ کراون.
سالار مەحمود، پەرلەمانتاری پێشووی كوردستان، دەڵێت: بەهۆی نەبوونی پرۆژەی نیشتمانی و سەرقاڵی حزبەکان بەململانێی لاوەکیەوە، پرسی ناوچەدابڕاوەکان بەخاک و خەڵکەوە بەتەواوی فەرامۆش کراوە.
وتیشی: بێ هیوایی هاونیشتمانیان لە پارێزگاریکردن لێیان ناوچەکانیان بۆ عەرەبی غەیرە بەجێدەهێڵن. یٔەمەش مەترسیدارترین یٔاماژەن و لێرەوە پێویستە هەڵوەستەی جدی لەسەر بکرێت.
ناوی بەشێک لەو گوندانەی چۆڵکراون(کانی ماسی، دەکەی سەرچەم، یٔاوایی عەلی بەگ، تەپە چەرمی، کەلای حسێن، یٔاوایی مەردان، زەلاو، حسێن مەمە، یٔەحمەد هیلال، نەی کەنە و پویکەی گوندی دەلۆکان، یٔاوایی مەلا تەیب، گوندی قەڕامین سی ماڵ بوە یٔێستا سێ ماڵی تیا ماوە، هەردوو گوندی باوەپڵاوی ماڵی کەمی تیاماوە). بەشێک لە گوندە چۆڵکراونی نێوان خانەقی و جەلەولاو گوندەکانی دەوروبەری قزڕەبات جەیش یا حەشدی شەعبی لێ نیشتەجێکراون.
سالار مەحمود، پێشنیاری کۆنگرەیەکی نیشتمانی دەکات سەبارەت بە پرسی ناوچە كوردستانیە دابڕێنراوەکان.