673 جیهان

عو‌مره به‌م مه‌رجه‌ رێگه‌ پێدراوه‌

06:35 - 27/07/2021

زه‌مه‌ن_جیهانی

وه‌زاره‌تی حه‌ج و عومره‌ی سعودیه‌، وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنای كردووه‌ بە مەرجێک بۆ ئەنجامدانی گەشتی عومرە کە لە دوای کۆتایی ھاتنی وەرزی حەج دەستپێدەکات.

ھاشم سەعید، بریکاری وەزارەتی حەج و عومرە لە سعودیە، لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵێکی تەلەفزیۆنی وڵاتەکەی، رایگەیاند: گەشتەکانی عومرە لە دەرەوەی وڵاتەوە لە رێککەوتی ١٠ی ئاب (سەرەتای مانگی موحەڕەم)وە دەستپێدەکات.

هاشم سەعید، ئاماژەی بەوەش کرد، وەرزی عەمرە دەستیپێکردووە و رێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا جێبەجێ دەکرێت و ئەو عومرەکارانەی کە لە دەرەوەی وڵاتەوە دێن، مەرجی وەرگرتنی ڤاکسینيان بۆ دانراوە.

بریکاری وەزارەتی حەج و عومرە لە سعودیە ئەوەشی وەبیرھێنایەوە کە پێشتر ئەم مەرجەیان لە مانگی رەمەزانی پیرۆزدا بۆ سەردانیکردنی مزگەوتی پیرۆز لە مەککە و مزگەوتی پێغەمبەر لە مەدینە داناوە.

 جەختی لەوە کردەوە کە دەبێت ئەو ڤاکسينەى كە وەرگیراوە لەلایەن عەمرەکارانەوە، ھەمان ئەو ڤاکسینە بێت کە لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانی سعوودیەوە پەسەندکراوە.
ھاشم سەعید ده‌ڵێت: رۆژانە ٢٠ ھەزار عومرەکار قبوڵدەکەن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن