کوردستان

لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له‌باره‌ی پێشنیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆوه‌ بڕیاریدا

01:25 - 27/07/2021 1213 جار خوێندراوەتەوە

زه‌مه‌ن_هه‌ولێر


لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له‌ هه‌رێم دوو پێشنیازی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی له‌ باره‌ی قه‌ده‌غه‌ی گشتیی و سنووردار ره‌تده‌كاته‌وه‌.


به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی ناو كۆبوونه‌وه‌كه‌وه‌ دراون به‌ "زه‌مه‌ن" دوو پێشنیازی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی له‌ باره‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ و كه‌ره‌نتینه‌ی گشتی و سنووردار ره‌تكراونه‌ته‌وه‌ و پێشنیازه‌كانی دیكه‌ش تاووتوێ ده‌كرێن.

سه‌رچاوه‌كه‌ وتیشی، لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا هێشتا له‌ كۆبوونه‌وه‌دایه‌ و بڕیاره‌ كه‌مێكی دیكه‌ به‌ راگه‌یه‌ندراوێكی فه‌رمی بڕیار و رێنمایی نوێ رابگه‌یه‌نێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن

Advertisement