1178 تەندروستی

هۆکارەکانی نەمانی سوڕی مانگانە لە تەمەنی گونجاودا چین؟

12:34 - 25/07/2021

زەمەن-تەندروستی

زانیارییە تەندروستییەکان دەریدەخەن، زۆرجار دەبینرێت خانمان لە تەمەنێکی گەنجدا سوڕی مانگانەیان نامێنێت و پسپۆڕان هۆکارەکانی دەخەنەڕوو.

 

لەدوای 12 ساڵییەوە کچان دەکەونە سوڕی مانگانەوەو تا 40 ساڵی بەردەوام دەبێت و بەڵام زۆرجار لەو نێوانەدا سوڕی مانگانەیان بۆ ماوەیەک دەوەستێت.

 

زانیارییە تەندروستییەکان روونیدەکەنەوە، زیادبوونی کێشی لەش، قەلەقی، دڵەڕاوکێ، ماندووبوون، کەم خەوی، کیسی هێلکەدان، تێکچوونی هۆڕمۆنەکانی جەستە، هۆکارن بۆ نەمانی سوڕی مانگانە.

 

پسپۆڕان روونیدەکەنەوە پێویستە خانمان لەو کاتەدا سەردانی پزیشک بکەن و پشکنین ئەنجامبدەن تاوەکو چارەسەر وەربگرن.   

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن